بان کی مۆن: بەداخستنی سنورەکان دۆخی کۆچبەران خراپتر دەبێت

harem

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئیدانەی داخستنی سنوورەکان دەکات بە ڕووی کۆچبەراندا.

لەوباریەوە بان کی مۆن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاندووە، ئەو رێوشوێنانەی چەند وڵاتێکی وەک نەمسا و سلۆڤینیا و کرواتیا و سربیا و مەقدۆنیا بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران گرتویانەتە بەر لەگەڵ رێککەوتنی ساڵی ١٩٥١ دا ناگونجێـت کە لەبارەی پەنابەرانەوە ئیمزا کراوە و تەئیکییدشی کردۆتەوە کە بەداخستنی سنورەکان دۆخی کۆچبەران خراپتر دەبێـت .

ھەربۆیە داوای کردووە سەرجەم وڵاتـان بەرپرسیارێتیەکان دابەش بکەن و بە شێوەیەکی یاسایی سنورەکانیان بەرووی کۆچبەراندا بکەنەوە .

ووتەکانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دوای ئەوە دێـ کە چەند وڵاـێک سنورەکانیان بەڕوی کۆچبەراندا داخست و ھەریەک لە سلۆڤینیا و کرواتیا و سربیاش رایانگەیاند کە تەنھا رێگە دەدەن رۆژانە ٥٨٠ کۆچبەر سنوری وڵاتەکانیان تێبپەرێنێـت .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات