harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
ھەفتەی داھاتوو ھەڵمەتی کوتانی منداڵان لە عێراق دژی ئیفلیجی بەڕێوەدەچێت و نزیکەی شەش ملیۆن منداڵ دەگرێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە کە ھەڵمەتێکی کوتان دژ بە ئیفلیجی منداڵان لە سەرەتای ھەفتەی داھاتووەوە لەسەرجەم ناوچەکانی وڵاتەکەوە دەست پێدەکات و ھەڵمەتەکە پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت. ھاوکات ھەڵمەتەکە پێنج ملیۆن و نۆسەد و چل شەش ھەزار و چوار سەد و چل و حەوت منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵان دەگرێتەوە.
لای خۆشیەوە,”عەدیلە حەمود”ی وەزیری تەندروستی وڵاتەکە تەئکیدی کردۆتەوە لەوەی ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ئیفلیجی منداڵان لە عێراق نییە, و ھەروەھا ئەو ھەڵمەتی کوتانە شاری”موسڵ”یش دەگرێتەوە.
نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان لە زۆربەی ناوچەکانی جیھان کۆنترۆڵکراوە, بەڵام تاوەکو ئێستا لە ئەفغاستان و پاکستان حاڵەتی توشبوون بەو نەخۆشییە تۆمار دەکرێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق