harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
پارێزگاری ئەنبار رایدەگەیەنێت بەمنزیکانە سەدان خێزانی ئاوارەی شاری رومادی دەگەرێنەوە ناوچەکانی خۆیان .
لەوباریەوە سەھیب الراوی پارێزگای ئەنبار رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی ئەو ھەوڵانەی بۆ گەراندنەوەی خێزانە ئاوارەکانی رومادی دەدرێت، بەمنزیکانە ٦٣١ خێزان کە پێشتر ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی عێراق ببون دەگەرێنەوە ناوچەکانی خۆرھەڵاتـی شاری رومادی کە لە ئێستادا لە پاشماوەکانی شەر پاککراوەتەوە .
ھەروەک ئاماژەشی داوەبەوەی کە گەرانەوەی یەکەم کاروانی خێزانە ئاوارەکانی رومادی لە رۆژی یەکی مانگی ئازارەوە دەست پێدەکات و ھەموو ئامادەکارییەکیش کراوە بۆ ئەوەی ئاوارەکان بە سەلامەتی بگەرێنەوە ناوچەکانیان .
پارێزگاری ئەنبار جەختیشکردۆتەوە لەوەی ھەوڵەکان بە ئاڕاستەی گەرانەوەی سەرجەم ئاوارەکانی پارێزگاکە بەردەوامیی دەبێت .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق