هونەرمەند دڵنیا ڕەزازی کچی هونەرمەندان “ناسڕی ڕەزازی” و ” مەرزییەی فەریقی”، بۆ یەکەم جار وێنەیەکی منداڵەکەی بڵاوکردەوە.
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ دڵنیا ڕەزازی لە پەڕەی فەرمی فەیسبووکیدا، دوو وێنەی خۆی لەگەڵ منداڵەکەیدا بڵاوکردەوە، لەسەر وێنەکان نوسیوێتی لۆلان کە وەکدەردەکەوێت ناوی منداڵەکەی بێت.هونه‌رمه‌ند دڵنیا ڕه‌زازی چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆیی و كچه‌كه‌ی كه هاوكات نه‌وه‌ی نوێ و كچه‌زای هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو مه‌رزیه فه‌ریقیه بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌م كچه‌ی دڵنیا ڕه‌زازی ناوی لۆلانه‌و له ساڵی 2013 له ستۆكۆڵمی پایته‌ختی سوید له دایك بووه.
هاوكات پێشتر دڵنیا ڕه‌زازی ڕایگه‌یاندووه كه كچه‌كه‌ی له لایه‌ن باوكیه‌وه (ناسڕی ڕه‌زازی) ناونراوه
دڵنیا ڕەزازی پاش کۆچی دوایی دایکی ئەلبومێکی گۆرانی بڵاوکردەوە له ئێستادا ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌گه‌ڵ منداڵ و هاوسه‌رەكه‌یدا له وڵاتى سوید ده‌ژین، دوایین كارى هونه‌ریی بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مێك بوو به‌ناوى “له‌و ڕۆژه‌وه”، کە له ساڵ یادى كۆچى دوایى “مه‌رزییەی فه‌ریقیی”دا بڵاوى كرده‌وه

تعليقات
إرسال تعليق