bozhin
کەمێک لەمەوبەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لیستی مامۆستایانی هاوبەش رایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە بایکۆت و وادەی هەفتەیەک دەدەنە حکومەت بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان مامۆستایانی ھاوبەشی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، جەخت لەسەر بەردەوامیدان بەبایکۆتکردنی ھۆڵەکانی خوێندن دەکاتەوەو لەبەیاننامەیەکیشدا ڕایدەگەیەنێت، تا ئەوکاتەی داواکاریەکانیان جێبەجێدەکرێت، بەردەوامی بەبایکۆتکردن دەدەن.لیستی مامۆستایانی هاوبەش کە لە مامۆستایانی گۆران و کۆمەڵ و یەکگرتوو پێکهاتووە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، ماوەی یەک هەفتە دەدەنە حکومەت بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان.
لیستی مامۆستایانی ھاوبەش لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کە ئەمڕۆ ٢٧ی شوبات ئەنجامیاندا، راگەیاندراوێکیان لەبارەی دوا ھەڵوێستی خۆیان لەسەر بایکۆتکردنی ھۆڵەکانی خوێندن بڵاوکردەوە.
مامۆستایان جەخت لەسەر بەردەوامیدان بەبایکۆتکردنی ھۆڵەکانی خوێندن کراوەو داواشدەکەن حکومەتی ھەرێم لەماوەی ھەفتەیەکدا بەدەنگ داواکاری مامۆستایانەوە بێت، بۆئەوەی بڕیار لەسەر شکاندنی بایکۆت بدەن.
داواکارییەکانی لیستی مامۆستایانی ھاوبەش بریتین لە دیاریکردنی وادەی پێدانی نیو موچەی مانگی ئەیلولی ساڵی پار، گۆڕانکاری لەخشتەی موچە، کە بگونجێت لەگەڵ گوزەرانی مامۆستایان، لەگەڵ پێداگریکردن لەسەر جێبەجێکردنی داخوازییەکانی پێشوویان، کە بریتییە لە کەمکردنەوەی بڕی پاشەکەوتکردنی موچەو دانانی موچە نەدراوەکانی مانگەکانی رابردوو لەسەر ژمارە حسابییەکی بانکی بۆ مامۆستان، ھەروەھا دەستکارینەکردنی موچەی مامۆستایانی وانەبێژ و گرێبەست و بەڵێن بدرێت دابەشکردنی موچە ھەر ٣٠ ڕۆژ جارێک بێت.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، سەنگەر فایەق جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان و ئەندام لەلیستی ھاوبەش رایگەیاند کە ڕێگە نادەین ھیچ لایەنێک فشاری دەروونی و لێپرسینەوەو سزا بەسەر مامۆستایان جێبەجێبکات و لەڕێگەی ھەڕەشەکردنەوە مامۆستایانی ناچار بە شکاندنی بایکۆت بکات.
وتیشی: حکومەتی ھەرێم خەمساردە بەرامبەر جێبەجێکردنی داخوازییەکانی مامۆستایان و تا حکومەت بە فەرمی وەڵامی داواکارییەکانمان نەداتەوە، لە بایکۆتکردنی ھۆڵەکانی خوێندن بەردەوام دەبین.
هاوکات بەردەوامی خۆیان لە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن ڕاگەیاند تا ئەو کاتەی داواکاریەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
سلێمانى يهكێتى مامۆستايانى كوردستان ڕاگهياند، ئهوان بڕياريانداوه بهردهوام بن له بايكۆتكردن و يهك ههفته مۆڵهتيشيان داوهته حكومهت بۆ جێبهجێ كردنى داواكاريانهكانيان كه خۆى له چهند خاڵێك دهبينێتهوه.
ئهوهش دهڵێت، پێداگرى له مافى مامۆستايان دهكهن و دوا دهكهن به زوترين كات حكومهت وهڵامى داواكارييهكانيان بداتهوه.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

|
|
|

تعليقات
إرسال تعليق