هێشتنهوهی پێستی ڕوخسار بهگهنجی بهتایبهتی له كاتێكدا كه مكیاج بهكار دههێنیت كارێكی قورسه، بهڵام رێگایهكی ئاسان و سهیر ههیه بۆ ئهوهی ئهو ئامانجه بهدهستبهێنیت.
بهگوتهی پسپۆرانی جوانكاری خانمان پێویسته بهر له میكیاج یاخود له پاش بهكارهێنانی میكیاج و لابردنی به هێواشی زله له روخساری خۆیان بدهن.
ئهمهش له كاتێكدایه كه ئهو زله لێدانه دهبێته هۆی ئهوهی سوڕی خوێن له نێو ڕوخسارتدا زیاتر ببێت و بههۆی ئهوهشهوه ماددهی كۆلاجبن زیاتر دهربدات كه بهرپرسه له بهگهنجی هێشتنهوه…………………………………………………..هۆکارەکانی ڕەش بوونەوەو خراپبوونی پێستی مرۆڤ بریتین لە بەکارهێنانی کرێمی زیانبەخش و سترێس و ئاوو هەواو تیشکی خۆرو خۆراکی ناتەندروست، هەوڵبدە هەتا بۆت کرا گرنگی بە ڕێگای سروشتی بدهیت بۆ پاراستن و جوانتر کردنی پێستت.
بۆ ئهوهش یەکێک لەم دوو ڕێگایەی خوارەوە بەکاربهێنە:
ڕێگای یەکەم. دوو کەوچکی چێشت لە گوشراوی ئاوی پرتەقاڵ لەگەڵ نیو کەوچکە چا لە ئاڵەتی زەردەچهوه تێکەڵ بکە و مەساجی ڕوومەتتی پێ بکە بەڵام ئاگاداربە نەچێتە ناو چاوتەوە. نزیکەی 20 بۆ 30 خولەک بمێنێتەوە ئینجا بە ئاوی شیلەتێن بیشۆ.
ئەتوانی ئەم ڕێگایە هەموو شەوێک بەکار بهێنی.
ڕێگای دووەم. توێکڵی پرتەقاڵ وشک بکەرەوە و بیهاڕە و بیکە بە پاودەر. دووکەوچکی چێشت لەو هاڕاوەیە لەگەڵ دوو کەوچکی چێشت لە ماستی سروشتی تێکەڵ بکە و بیخەرە سەر پێستت بەڵام با بیست خولەک زیاتر نەمێنێتەوە لەسەر پێستت وئینجا بە ئاوی شیلەتێن بیشۆ. ئەم ڕێگایە لە هەفتەیەکدا جارێک یان دوو جار بەکاربهێنە . ئەگەر زیاتر بەکاری بهێنی زیان بە پێستت دەگەیەنێت.
ئەگەر ئەم دوو ڕێگایەت بەکارهێنا ڕەونەقێک بە پێستت ئەبەخشێ و خانە مردووەکانی سەر پێست لادەچێت و پەڵە ڕەشەکانی لا دەبات، ئاگادار بە بۆ ڕێگای دووەم تەنها ماستی سروشتی ئەبێت بەکاربهێنرێ نەک ماستی کارگەکان.
هەردوو ڕەگەز ئەتوانن ئەم ڕێگایانە بەکاربهێنن.

تعليقات
إرسال تعليق