لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی ئیمارات لەبارەی حەشدی شەعبییەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە

chalack

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئیمارات دەداتەوە لەبارەی حەشدی شەعبییەوە .
بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی ئیمارات لەبارەی حەشدی شەعبییەوە دەستێوەردانی راستەوخۆی کاروباری سەربازی و ئەمنی عێراقە و لەبەرچاو نەگرتنی حەشدی شەعبیشە وەک ھێزێک کەلەژێر فەرمانی دەوڵەتدا کار دەکات و لەلایەن فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراوە ئاراستە دەکرێن، ئەگەر حەشدی شەعبیش نەبوایە ئێستا داعش لە وڵاتانی تری ناوچەکە بوو.
لەلایەکی ترەوە ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایان لە وەزارەتی دەرەوە کردووە باڵیۆزی ئیمارات لە عێراق بانگھێشت بکرێت یاداشتێکی نارازی بوونیشی لەبارەی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیەوە پێ بدرێت.
“عەبدوڵا بن زاید ئال نھیان ” وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە نابێت لە شەری داعشدا جیاوازی بکرێت لە نێوان داعش و بەرەی نوسرەو ئەو گروپانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێ دەکرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات