نوێترین زانیاری لەسەر خشتەی موچە.موچەی مانگی دوو کەی دابەشدەکرێت؟موچەی خانەنشینان كه ى ده دريت؟

bozhin
سەرباری داواکردنی حکومەت لەوەزارەت و فەرمانگەکان بۆ ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی شوبات، بەڵام تائێستا ھیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی موچەی شوبات دیارینەکراوەو دابەشکردنی موچەی کانونی دوەمیش کۆتایی نەھاتوە، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەک لەسلێمانیش ڕایدەگەیەنێت، “چاوەڕوانناکرێت بۆ سبەی موچە دابەشبکرێت، چونکە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادارنەکراونەتەوە”.
حەسەن ڕەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەک لەسلێمانی  ئاماژەی بەدابەشکردنی موچەی خانەنشینان کردو ڕایگەیاند، “تائێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادارنەکراوینەتەوە، ھیچ وادەیەکیش بۆ دابەشکردنی موچەی ئەو توێژە دیارینەکراوە”.
وتیشی:”ھەرکاتێک لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادارکراینەوە، ئێمەش دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی خانەنشینان دەکەین، لەئێستاشدا تەنھا خانەنشینان موچەی مانگی کانونی دوەمیان وەرنەگرتوە”.
  وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم دابەشکردنی موچەکەی خانەنشینانی بۆکاتێکی نادیار ڕاگرتوە.
پێشتریش سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم وتبوی:”دابەشکردنی موچەی خانەنشینی  ڕانەگیراوە، بەڵکو تەنھا پارەی پێویست لەبەردەستدا نەبوە، بۆیە بڕیاری ڕاگرتنی دراوە”.
، تائێستا کاتی دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات (مانگی دوو) ھیچ وادەیەک لەلایەن حکومەتەوە دیارینەکراوەو ھیچ پەیامێکیش ئاراستەی وەزارەتی دارایی نەکراوە………………………………………………………………………………….بەگوێرەی چەند زانیاریەک، حکومەت نیازی نییە بۆ موچەی مانگی شوبات ھیچ گۆڕانکاریەک لەخشتەی موچەی فەرمانبەراندا بکات، وتەبێژی حکومەتیش جەختدەکاتەوە، گۆڕانکاریکردن لەخشتەی موچە، بەگوێرەی ئەو پارەیە دەبێت کە دێتە دەستیان، مانگی داھاتو ھەرێم پارەیەکی زۆری دەستدەکەوێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتون، ھەرکاتێک داھاتی نەوتی ھەرێم گۆڕانکاریی بەسەرداھات و ڕێژەی داھاتەکە زیادیکرد، دڵنیایی ئەوەدراوە کە خشتەی موچەی فەرمانبەرانیش پێداچونەوەی تێدا دەکرێت.

لەزانیاریەکاندا باس لەوەدەکرێت، لەئێستادا ئەو پارەیەی دێتە دەستی حکومەت وەکو خۆیەتی و بڕەکەی کەمە، بۆیە ئەگەری گۆڕانکاریکردن زۆرکەمە لەخشتەی موچەی فەرمانبەراندا کە بۆ مانگی کانونی دوەم (مانگی یەک) بڕێکی زۆری لێ پاشەکەوت کرا.

باس لەوەشدەکات، بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات (مانگی دوو) ئەگەری گۆڕانکاریکردن زۆرکەمەو پێدەچێت بەھەمان خشتەی مانگی پێشوو موچەی فەرمانبەران دابەش بکرێت.

زانیاریەکان ئاماژەیەکی بۆ موچەی مامۆستایان و ھێزەکانی ناوخۆ-ش تێدایە کە بەڵێنیان پێدرابوو، بڕی ئەو پاشەکەوتەی لەموچەکانیان کرا مانگی ڕابردوو، بۆ مانگی شوبات بڕی ئەو پاشەکەوتە کەمبکرێتەوە، بەڵام لەزانیاریەکاندا ڕوون نییە ئاخۆ حکومەت دەتوانێت ئەو بەڵێنە جێبەجێ بکات یان نا.

عوسمان شوانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامی لیژنەی ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی دارایی و ھەروەھا د. نوری عوسمان ئەندامی لیژنەی ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی دارایی، بەڵام جەختیانکردەوە، کە ئەوان ھیچ زانیاریەکیان لەسەر ئەو پرسە نییە.

بەردەوامبوو لەھەوڵەکانی بۆ پشتڕاستکردنەوە یان ڕەتکردنەوەی ئەو زانیاریانە، لەو ڕوەشەوە پەیوەندیکرد بە د.ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام ناوبراو وەڵامی پەیوەندیەکەی نەدایە.

پێدەچێت لەمانگی ئاداردا، حکومەتی ھەرێم بڕێکی زیاتر پارەی دەستبکەوێت ئەویش لەڕێگەی داھاتی خاڵە سنوریەکانەوە، چونکە بڕیاردراوە لەھەموو خاڵە سنورییەکانی ھەرێم، یەک سیستمی باجی گومرکی جێبەجێبکرێت و داھاتەکەش لەھەر پارێزگایەکەوە ڕەوانەی بانکەکان بکرێت و کۆبکرێتەوە بۆئەوەی یەکبخرێت.

پێشتریش سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکدا جەختی لەوەشکردەوە، پێداچونەوە بەڕێژەی پاشەکەوت لەخشتەی نوێی موچەی فەرمانبەران بۆمانگی شوبات، بەگوێرەی بڕی پارەی پێویست و بەردەستی حکومەت دەبێت…………………………………………………………………وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم دابەشکردنی موچەی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ خانەنشینان بۆ کاتێکی نادیار ڕادەگەیەنێت و وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت”پارەی پێویست لەبەردەستدا نەبووە”.
لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو، موچەی موچەی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ خانەنشینان دابەشبکرێت، بەڵام  وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم ڕایگەیاند کە دابەشکردنی موچەکەیان بۆکاتێکی نادیار ڕاگرتووە.
سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەوبارەیەوە ڕاگەیاند: دابەشکردنی موچەکەیان ڕانەگیراوە، بەڵکو تەنھا پارەی پێویست لەبەردەستدا نەبووە، بۆیە بڕیاری راگرتنی دراوە.
وتیشی: پارەی پێویست بەیەکجار نایەتەوە، بەڵکو ھەرجارێک بڕی ٢٠ملیۆن یان ٣٠ ملیۆن دێتەوە و کۆدەکرێتەوە بۆئەوەی بتوانرێت پارەی پێویست کۆبکرێتەوە دابەش بکرێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات