زیانەکانی بۆتۆکس.پێنج هەڵە کە لە کاتى بەکارهێنانى ماسکارادا دەیانکەیت.قوڕ و سرکە کونیلە گەورەکانی پێست ناھێڵن
لە بنەڕەتدا بۆتۆکس بریتییە لە ژەهر، ناوی ئەم جۆرە ژەهرە بریتییە لە “مۆتۆلینیۆم” کە لە ماددە ژەهراوییەکانەوە وەردەگیرێت، بەڵام بەرهەمهێنەرانی دەڵێن کە ماددە باشەکەی وەردەگیرێت و ماددە خراپەکەی کە زیان دەگەیەنێت بە مرۆڤ فڕێدەدرێتە دەرەوەی پێکهاتە ژەهراوییەکە.
بەڵام یەک هەڵەی بچووک لە بەکارهێنانی دەبێتە زیانگەیاندن بەو کەسەی کە بۆتۆکسەکە دەکات،چونکە دەبێتە هۆی تیکدانی شێوەی.
بۆیە نابێت ئەوەمان لە بیربچێت کە ماسوولکە هەیە لەسەر ماسوولکەی تردایە، هەر بۆیە زۆر جار ئەو تەکنیکە لە بەکارهێنانی بۆتۆکس سەرناگرێت و سەرەڕای ئەوەش هەندێک جار هەست بە قورسیی دەکەیت لە چاوتدا یاخود هەر جێگەیەک کە تێیدا بۆتۆکست بۆکردووە.
بۆتۆکس زۆربەی کات شەش مانگ جارێک لەو جێگەیە دەدرێت کە کەسی ئەنجامدەر بەکاریدەهێنێت و شێوەی ئەندامێکی ینا زیاتری پێ دەگۆڕێت وەک “چاو، دەم و لێو، ڕوومەت،مل و گەردن..”، زۆربەی کات کاریگەرییەکی دەروونی نەرێنی لەلای خانمەکە دروست دەکات لەبەر ئەوەی ئازاری هەیە و هەست بە هەڵئاوسانی ئەو جێگەیە دەکات وەک ئەوەی قورساییەکی لەسەر بێت………………………………………………………………………..
چەند چینێک، هەموو ماسکاراکان بۆ ئەوە درووست کراون تەنها دوو چینی لێ بەکاربهێندرێت نەک چەند چینێکى زۆر کە دواى وشکبوونەوەى وەک تۆڕى جاڵجاڵۆکەى لێدێت.
سەرەکەى دابخەرەوە، هەموو جارێک دواى بەکارهێنان فڵچەى ماسکاراکە بخەرەوە جێگاکەى خۆى، چونکە کۆبوونەوەى هەوا لە ناو ماسکاراکەدا دەبێتە هۆى ئەوەى تۆپەڵ تۆپەڵببێت.
دواى ماوەیەک ماسکارا کۆنەکەت فڕێ بدە، چونکە دەبێتە هۆى سووربوونەوە و هەستیارى چاوەکان.
دەبێت لە بنى برژانگەکانەوە ماسکارا بەکاربهێنیت، ئەگینا برژانگەکانت کورتتر دیار دەبن.
ئەو هەڵانەى بەهۆى بەکارهێنانى ماسکاراوە پێستت ڕەش دەکەن بە پەنجە و دەستت مەیانسڕە، بەڵکو بە بەکارهێنانى کلێنکسى تایبەت ,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
لەنێو پێکھاتە سروشتییەکاندا بۆ چارەسەری گرفتەکانی پێست و نەھێشتنی کونیلە گەورەکان و لابردنی پەڵە، ئەمجارە بەڤیدیۆ باس لەشێوازێکی تر دەکەین کەپێکھاتوە لەتێکەڵەی قوڕ و سرکەی سێو.
سرکەکە خانە مردوەکان ناھێڵێ و ھەوکردن کەم دەکاتەوە و قوڕەکەش ھاوسەنگی دەردراوە چەورییەکان دەپارێزێ و پێست رادەکێشێ تا کونیلەکان بچوک دەبنەوە.
ئەو تێکەڵەیە بۆ ماوەی ١٠ دەقیقە دەدرێت لەپێست پاشان بەئاوی شلەتێن پاشان بەئاوی سارد دەشۆرێت.
لەگەڵ ھاتنی ساڵی نوێی ٢٠١٦ دا جۆرێکی نوێی ماکیاژ و دانانی ئایلاینەر بۆ چاوەکانی خانمان سەریی ھەڵدا.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی بریگیتی ئەڵمانی ئاشکرایکردوە کەئایلاینەری دەبڵ نوێترین مۆدیلە لەجیھانی جوانکاری خانماندا و شێوەیەکی سەرنجراکێش دەداتە خانمان.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە کەئەمە زۆر بەئاسانی دەکرێت و سەرەتا چینی یەکەم ماکیاژ یان ئایلاینەر دەکرێت و دواتر چینێکی تر یان چینی دووەم دەدرێت لەئایلاینەرەکە و باشترە کەچینی دووەم رەنگێکی جیاوازی ھەبێت بۆ ئەوەی شێوەیەکی سەرنجراکێشی ھەبێت.
دەکرێ رەنگی رەش و سپی و ترکوازی لێ بدرێت بۆ ئاھەنگەکانیش رەش و ئاڵتونی و تا شێوەیەکی درەوشاوە و جوانی پێ بدات، دەکرێ شین و سەوز بەکاربێت .

تعليقات
إرسال تعليق