بڕیاردرا لەبارەی ڕۆژەکانی پشوەوە

bozhin

پەروەردەى سلێمانى داوایەکى مامۆستایانى بۆ زیادکردنى ڕۆژانى پشوو ڕەتکردەوە و رایگەیاند، لەناو شاردا یەک ڕۆژ و لە دەرەوەى شار دوو ڕۆژ دەوام ڕادەگیرێت.

پەروەردەى سلێمانى داوایەکى مامۆستایانى بۆ زیادکردنى ڕۆژانى پشوو ڕەتکردەوە و رایگەیاند، لەناو شاردا یەک ڕۆژ و لە دەرەوەى شار دوو ڕۆژ دەوام ڕادەگیرێت.
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مامۆستایان داوایان کردووە لە ناو شاردا دوو ڕۆژ و لە دەرەوەى شار سێ ڕۆژ دەوام ڕابگیرێت، بەڵام ئەوان وەک بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى سلێمانى ئەو داوایە ڕەتدەکەنەوە، چونکە دەبێتە هۆى دواکەوتنى زیاترى پرۆسەى خوێندن.
ناوبراو ئاماژەى دا بەوەى، بڕیاریان داوە لەناو شاردا ڕۆژانى شەممە و لە دەرەوەى شار ڕۆژانى پێنجشەممە و شەممە دەوام ڕابگرن.
بەڕێوەبەرى پەروەردەى گشتى، دەربارەى موچەى مامۆستایان وتى، هێشتا وەڵام نەدراونەتەوە و دڵنیا نین لەوەى کەى نیوموچەى دووەمى مامۆستایان دابەش دەکرێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات