بۆ لابردنی زیپکە و پەڵەی ڕووخسارچرچ بونی پێستی سنگ ئه م ماسکه

bozhin

چەندین گیراوە هەن لە دەبنە هۆی لابردنی پەڵە و زیبکەی ڕووخسار، تۆ دەتوانیت بەهەندێک میوە و ماددەی تر لەماڵەوە گیراوەیەک بۆ خۆت ئامادە بکەیت.

ئەم گیراوەیە یان باشترە بڵێین ئەم ماسکە زۆر بەسوودە بۆ لابردنی زیبکە و پەڵەی ڕووخسار لەکاتی دووگیانیدا، دەتوانیت کاریگەرییەکەی لەماوەی مانگێکدا هەست پێبکەیت، بەمەرجێک بەشێوەیەکی بەردەوام بەکاری بهێنیت.

ماددەی پێویست بۆ یەکجار بەکارهێنان
ماستی کەم چەوری : یەک کەوچکی چێشت
خەنەی بێ ڕەنگ : یەک کەوچکی زەڵاتە
گڵاو : دوو یان سێ دڵۆپ

ئەم ماددانە پێکەوە تێکەڵ بکە ١٥ بۆ ٢٠ خولەک پێش ئەوەی خۆت بشۆیت، ئەم گیراوەیە بدە لە ڕوخسارت یان ئەو شوێنانەی کە پەڵە یان زیبکەیان پێوەیە، باشترە بۆ سوود وەرگرتنی زیاتری ئەم گیراوەیە ئەگەر توانیت لە هەڵمی ناو حەمامدا بمێنەرەوە، دەتوانیت دوای ١٥ یان ٢٠ خولەک بیشۆیت.

کاریگەری ئەم ماسکە کاتێک دەردەکەوێت کە تۆ پێش هەر حەمام کردنێک بەکاری بهێنیت، ئەگەر توانیت هەفتانە ٢ بۆ جار ئەم گیراوەیە بەکاربهێنە، لەماوەی مانگێکدا بەتەواوی کاریگەرییەکەی دەبینیت……………………………………………………………………………بۆ ئەو خانمانەی بەھەر ھۆکارێک بێت رووبەروی گرفتی چرچ بونی پێستی سنگ و مەمکیان بوونەتەوە دەکرێ سود لەم دوو رێگایە ببینن بۆ بەدەستھێنانی پێستێکی رێک و ساف و بێ چرچی و نەرم.
بەوپێیەی سنگ بەشێکی لاوازی لەشە چونکە ماسولکەی تێدا نیە بۆیە چینێکی شانەی چەوری و رژێنی و لیفی مەمکی داپۆشیوە بۆیە ناکرێ پێستەکەی رابکێشرێت بۆیە دەتوانیت سود لەم دوو رێگایە ببینیت :
١.    راھێنان و وەرزش: سەرەتا دەبێ لەسەر پشت بکەویت و باشترە لەسەر قەنەفە یان کورسییەک بکەویت و لەھەر دەستێکت دوو کیلۆگرام قورسایی بەدەستەوە بگریت و ھەوڵ بدەیت لەخوار لەشتەوە بەرزی بکەیتەوە، بۆ سەروو لەشت ئەمەش چەندین جار دووبارە بکەرەوە، بەتایبەت دەبێ رۆژی ١٠ جار ئەنجامی بدەیت بۆ بەھێزکردنی ماسولکەی بن باڵ و سنگ و مەمک کەلەماوەی مانگێکدا ھەست دەکەیت کەگۆرانکاری تێدا روو دەدات.
٢.    چارەسەر بەزەیتی زەیتون: تەنیا دەبێ لەسەر پشت بکەویت و پشتی بخەیتەژێر پشتت و کەمێک زەیتی زەیتون بدەیت لەمەمکەکانت و بەجوڵەی بازنەیی بچوکی شێوە مەساژێک ھەردەستە و لەسەر مەمکێکت دابنێیت و ١٠ جوڵەی بازنەیی بکەیت و دواتر کەمێک زەیتی زەیتونەکە لەسەر پێستت بھێڵیتەوە تا نەرمی بکات و ئەمەش رۆژانە یاخود لانیکەم (٣جار لەھەفتەیەکدا) ئەنجام بدە ئەمەش گرفتی چرچ بونی پێستی سنگ و تێکچونی شێوەی مەمک ناھێڵێت.
دەبێ ئەوەش بزانین کەجگەرەکێشان و خواردنەوەی مادە کحولیەکان و بەرکەوتنی تیشکی خۆر و کەمی شێ و قەڵەویی و پۆشینی ستیانی نەگونجاو زیان بەسنگ و مەمکی خانمان دەگەیەنێت………………………………………………………………………

بۆ چارەسەری زیپکەی دەم و چاو، دەبێت لە پێشدا لەم خواردنانە دوور بکەویتەوە:
گوڵەبەڕۆژە، هێلکە، بەهارات، بیبەر، پیازی کاڵ، چکلێت، مۆز، کونجی، گوێزی هیندی، حەڵوا، دارچین، شیرینی، ساسی سپی، پەتاتەی سورکراو، خواردنە سورکراوەکان، دەبێت کەمتر بەکاربهێنرێن.
هیچ كاتێك پێش به‌كارهێنانی كرێم بۆ داپۆشینی روخسار، به‌ سابون ده‌موچاو مه‌شۆ، چونكه‌ كونیله‌كان ده‌گیرێت.
هه‌وڵبده‌ لفكه‌ بۆ روخسار به‌كارمه‌هێنه‌ ئه‌گه‌ر به‌كاریشهێنا با لۆكه‌ بێت.
سپیناخ، زرشک و به‌ڵالووک بخۆن، زیپکەکان مەتەقێنن و دەستیان لێ مەدەن.
بە ئاوی شلەتێن روخسارتان بشۆن.
شەربەتی لیمۆی ترش و هەنگوین بەیانیان بە گەدەی خاڵی زۆر باشە.
پێش خەوتن دەموچاو بشۆ هەمیشە بە بەردەوامی.
هەوڵبدە پاکەرەوەی تایبەت بە لابردنی زیپکە بەکاربهێنیت.
 ئاوێکی زۆر بخۆرەوە رۆژانە.
هەوڵبدە ماکیاژی باش بەکاربهێنیت.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات