نێچیرڤان بارزانی له باراى مووچەی مانگی دوو قسه ى كرد

bozhin

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، بەم زووانە وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو رادەگەیەنێت و دەست دەکرێت بە دابەشکردنی.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، راگرتنی هەناردەکرنی نەوتی هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە هەفتەیەکە راگیراوە، کاریگەری ناکاتە سەر دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو.
بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، ” راستە راگیرانی هەناردەکردنی نەوت کاریگەری دەبێت لەسەر داهاتی هەرێمی کوردستان بە گشتی، بەڵام ئێمە بەڵێنمان داوە کە مووچەی مانگی 2 دابەش بکەین و بەم زووانە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو”.

 

جێی ئاماژەیە تا ئێستا موچەی مانگی کانونی دووەمی خانەنشینان و دەستەکانی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دابەش نەکراوە و پێشتر سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو، پارەی تەواو لەبەردەستدا نیە بۆ دابەشکردنی موچەی ئەو چینانە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات