باراک ئۆباما سەرۆکی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە بۆردومانکردنی پێگەکانی داعشدا.
ئۆباما لەمیانی وتاری رادیۆیی ھەفتای خۆیدا ھاوخەمی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی پەلامارە تیرۆریستییەکەی رۆژی سێ شەممەی شاری برۆکسل دەربری و ووتیشی ئەمریکا پشتیوانی ئەوروپا دەکات لە شەری تیرۆردا و ھەموو ھەوڵێکیش دەخاتە گەر بۆ ریشەکێش کردنی تیرۆر لە ئەوروپادا و بۆ ئەو مەبەستەش واشنتۆن و وڵاتانی ئەوروپا ئاستی ھەماھەنگی ھەواڵگریان بەرز کردۆتەوە.
ئۆباما ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لە ئێستادا چەندین کارمەندی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدرالی ئەمریکا “ئێف بی ئای ” لە برۆکسلن و لەگەڵ لێپرسراوانی بەلژیکادا بەشداری لە لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە پەلامارە تیرۆریستییەکەی برۆکسل دەکەن .
ئۆباما ئاشکراشی کرد لەگەڵ وڵاتانی ھاوپەیمانادا پێداچوونەوە دەکەن بە ھێرشە ئاسمانییەکانی سەر داعش و ھاوکات ئەنجامدانی ئۆپر اسیۆنی تایبەت بۆ سەر ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ھاوپەیماناندا تاوتوێ دەکات لە کۆبوونەوەی لوتکەی تایبەت بە ئاسایشی ئەتۆمی کە بریار وایە ھەفتەی داھاتوو لە واشنتۆن بەرێوەبچێت .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق