رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ھێرشیکردە سەر ئەو دیپلۆماتکارە بیانییانەی کە بەشداریان لە دانیشتنی دادگاییکردنی دوو رۆژنامەنووسدا کردبوو کە بەھۆی بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و گروپە تیرۆریستییەکانی سوریا دادگایی دەکرێن.
ئەردۆغان رووەو ئەو دیپلۆماتکارانەی بەشدارییان لە دادگاییکردنەکەدا کردبوو رایگەیاند ئێوە کێن و چ ئیشێکتان ھەیە بە بەشداریکردن لە دانیشتنەکەی دادگادا و وتیشی، دیپلۆماتکارەکان تەنھا لە سنووری کونوسڵخانەکانی خۆیاندا مافی جموجوڵیان ھەیە، بەڵام بۆ ھەر کارێکی دەرەوەی کونسوڵخانەکانیان دەبێت مۆڵەت وەربگرن.
زیاتر لە ٥ دیپلۆماتکاری ئەرووپی بەشدارییان لە دانیشتنی دادگاییکردنی جان دۆندار و ئردەم گیول سەرنووسەر و بەڕێوەبەری نووسینگەی رۆژنامەی جمھورییەتی تورکیادا کردبوو کە رۆژی ھەینی بەڕێوەچوو.
دوای ئەوەی رۆژنامەی جمھوررییەت بەبەڵگەوە زانیارییان لەسەر ھاوکارییەکانی تورکیا بۆ گروپە تیرۆریستییەکانی سوریا بڵاوکردەوە، ئەو دوو رۆژنامەنووسە بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە تورکیا رووبەڕووی دادگا کرانەوە و پێشتریش ئەردۆغان ھەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە دەبێت رۆژنامەنووسەکان باجێکی قورس لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو بەڵگەنامانە بدەن.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق