یەکینەکانی پاراستنی شەنگال “یەپەشە” بەھەزارو ٦٠٠ کەسەوە بەشداریی رزگارکردنەوەی موسڵ دەکەن، لە ھەڵمەتێکیشیاندا چەند ناوچەکی دەوروبەری موسڵ کۆنتڕۆڵدەکەنەوەو دەشڵێن ئامانجی یەپەشە رزگارکردنی گەلانی ناوچەکەیە لە دەستی تیرۆریستانی داعش.
لەوبارەیەوە فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال “یەپەشە” لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەوەی موسڵ لەدەستی داعش، یەپەشە رێگای سەرەکی “٤٧” لە نێوان “شەنگال و تەلەعفەرو موسڵی کۆنتڕۆڵکردۆتەوەو ئاشکراشیان کردووە، ھەڵمەتی رزگارکردنەوەی ناوچەکانی دەوروبەری موسڵ لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، چەند رۆژێکە یەپەشە ھەڵمەتی پاککردنەوەی تیرۆریستانی داعش لە دەوروبەری موسڵ دەستپێکردووەو توانیویانە گوندەکانی “مدیبان و ئیمجریس” رزگار بکەنەوەو دەیان کوردی ئێزدیشیان لە دەستی داعش رزگارکردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال، یەپەشە بەشداریی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنەوەی موسڵ دەکات و لەوبارەیەشەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتوون، ھەروەھا ھەریەک لە شەڕڤانانی “ھەپەگەو یەژاستار” لە گەڵیاندا دەبن.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق