پیسبوونی ھەواو ژینگەی وڵاتان یەکێکە لەو ھۆکارانەی تارادەیەکی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکەن و ساڵانە بەھۆیەوە ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیھاندا گیانیان لەدەدەست دەدەن، لە راپۆرتێکی تایبەتیشدا کە لە پێگەی “بزنس ئنسایدەر”ی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە ناوی خراپترین ١٠ شاری جیھان لە رووی پاک و خاوێنی و پیسبونی ھەواو ژینگەوە دیاریکراوە کە تێیدا پشت زانیارییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی بەستراوە، و بەپێی راپۆرتەکەش زۆرێک لەشارەکانی وڵاتی ھندستان خاوەنی ھەوای پاک و تەندروست نین.
لە راپۆرتەکەدا شاری “دەھلی” ھندستان پلەی یەکەمی لە ریزبەندی خراپترین شارەکانی جیھان لە روی پاک و خاوێنی ھەواوە بەدەست ھێناوە و لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە نازناوی شاری ناتەدروستی پێبەخشراوە ، ھۆکاری پیسبوونی ھەوای شارەکەش بۆ زۆریی ژمارەی ئۆتۆمبێل و کارگەکان گەرێندراوەتەوە ، لە پلەی دوەمیشدا شاری “باتنا” ی خۆرھەڵاتی ھندستان وەک یەکێک لە پیسترین شارەکانی جیھان دیاریکراوە وێرای ئەوەی کە شارەکە ناوەندێکی سەرەکی کشتوکاڵیی و بارزگانییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھەوای شارەکە بەھۆی زۆریی ھۆکارەکانی گواستنەوە و ئامێرەکانی بەھەمھێنانی کارەباوە پاک و تەندروست نییە .
ھەروەھا شاری “جوالیۆر”ی ھندستانیش وەک یەکێک لە پیسترین شارەکانی جیھان دیاریکراوە بەو پێیەی بڕێکی زۆر کارگەی خەڵزوزی تێدایە و دواتریش شاری “رایبۆر”ی ناوەراستی ھندستان دیاریکراوە و ھۆکاری پیسونی ھەوای شارەکەش بۆ بوونی ژمارەیەکی زۆر کارگەی خەڵوز و بەرھەمھێنانی برێکی زۆر ئەلەمنیۆم گەرێندراوەتەوە.
شاری “کراچی” یش کە گەورەترین شاری وڵاتی پاکستانە بەیەکێک لە خراپترین شارەکانی جیھان لە رووی پاکی ھەواوە دیاریکراوە ئەمەش بۆ زۆریی ژمارەی دانیشتوانەکەی و بوونی ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و کارگە لە شارەکەدا گەرێندراوەتەوە.
ھەر لە راپۆرتەکەدا ھەرەیەک لە شارەکانی “پیشابور” و “روالبەندی” پاکستان و شاری “خەرەم ئاباد”ی ئێران و “ئەحمەد ئاباد و لکنۆکە سادسی” ھندستانیش وەک خراپترین شارەکانی جیھان لە رووی پاکیی ھەواوە دیاریکراون .
جێی باسە بەپێی راپۆرتێک کە لەماوەی رابردوودا لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیھانەوە بڵاوکرایەوە، ساڵانە ٨ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار حاڵەتی گیان لەدەستدان بەھۆی پیسیبوونی ھەواوە لەسەرتاسەری جیھاندا تۆمار دەکرێت .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق