سوپای سوریا کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوەتی شاری تەدموری راگەیاند ، لەوبارەیەوە ئاژانسەکانی ھەواڵ لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازی سوپای سوریاوە رایان گەیاندووە کە سوپای سوریا بە تەواوەتی شاری تەدموری کۆنترۆڵکردۆتەوە و تیرۆریستانی داعشیش لە شارەکە ھەڵاتون بەرەو پێگەکانیان لەرققەو دێرزو.
رۆژی شەممە دوای چەند رۆژێک لە شەر و روبەروبونەوەی قورس سوپای سوریا بە پاڵپشتی فرۆکە جەنگییەکانی روسیا چەند ناوچەیەکی شاری تەدموری کۆنترۆڵکردەوە ،ئەمرۆش کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوەتی شارەکە راگەیەندرا کە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو دوای کشانەوەی سەربازانی سوپای سوریا لێی کەوتە دەست داعشەوە .
شاری تەدموری سوریا ئاسەواری وێرانکارییەکی زۆری پێوە دیارە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو دوای کۆنترۆڵکردنی شارەکە لەلایەن داعشەوە ژمارەیەکی زۆر لە ئاسەوارەکانی ئەو شارە لەلایەن ئەو گروپە تیرۆریستییەوە وێران کران کە لە ریزی ئاسەوارەکانی رێکخراوی یونیسکۆدان و مێژویەکی دێرینیان ھەبوو .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق