سیر ھەر لە کۆنەوە بەوە ناسراوە گرنگی زۆری ھەیە بۆ چارەسەری زۆر لە نەخۆشیەکان بەکارھاتوە لەگەڵ ئەوەی بۆنێکی زۆر بەھێزی ھەیە و لە زۆر خۆراکیشدا بەکاردێت ، سیر دژی ھەوکردنە ھەروەھا چارەسەری ھەڵامەتی قورس دەکات ، لەناوبەری بەکتریایە بەپێی تویژینەوەیەکی ئەمریکی خواردنی سیر ھەموو ھەفتەیەک مەترسی توشبون بە ژیرپەنجەی سیەکان کەم دەکاتەوە و %٥٠ توێژینەوەکە لەسەر بنەمای ڕۆڵی “allicine” کە ئەمەش پێکھاتەیەکی سەرەکیە کە لە سیردا ھەیە سنورێک دادەنێت بۆ ھەوکردنی لەش و ڕێگری لە ھەوکردنی میزەڵدان دەگرێت ، کاتێک دەنکێک سیر بخرێتە دەمەوە لە بەیانیاندا بەھۆی لیکی دەمەوە دەتوێتەوە و دەچێتە ناو خوێنەوە و خوێن پاکدەکاتەوە ،چارەسەری ھەوکردنی پوک دەکات پارێزگاری لەتەندروستی ناو دەم دەکات ،بۆ نەھێشتنی بۆنی ناخۆش و بێزارکەری سیر دەتواندرێت نەعنا یاخود کەرەوز بخورێت و پاشان پەرداخێک شیر بخورێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق