بەھۆی داخستنی سنوورەکانی وڵاتانی بەلقانەوە، لەماوەی رابردوودا ژمارەی پەنابەران لە وڵاتی ئەڵمانیا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە .
رۆژنامەی”بیلد”ی ئەڵمانیی لە راپۆرتێکدا کە لەبارەی پەنابەرانی وڵاتـەکەوە بڵاویکردۆتەوە رایگەیاندووە، بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا لە ١٨ بۆ ٢٣ ی ئەم مانگەوە ژمارەی پەنابەران بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە بە جۆرێک رۆژانە ١٣٥ پەنابەر گەیشتونەتە وڵاـەکە و کۆی گشتی ژمارەی ئەو پەنابەرانەش کە لەو ماوەیەدا گەیشتونەتە ئەڵمانیا ٨٠٨ پەنابەر بووە ، کە ئەم ژمارەیە لەماوەی رابردوودا زۆر زیاتر بوە و تەنھا لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ ەوە ١٠٨ ھەزار پەنابەر گەیشتونەتە ئەڵمانیا، چاوەروانیش دەکرا تا کۆتایی ئەمساڵ ٥٠٠ ھەزار پەنابەر بگەنە ئەڵمانیا ئەمە لەکاتێکدا ئەگەر ژمارەی پەنابەران وەک سەرەتای مانگەکانی ٢٠١٦ بمایەتەوە .
بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن ئاژانسی فرۆنتکسی ئەوروپیەوە بڵاوکراوەتەوە لەماوەی رابردوودا یەک ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار پەنابەر لە رێی تورکیا و یۆنانەوە گەیشتونەتە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، ھەر بەھۆی زۆریی ئەم ژمارەیەشەوە رێوشوێنی توند دژی پەنابەران گیراوەتەبەر و وێرای رێککەوتنەکەی تورکیا و یەکێتی ئەوروپا زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپاش سنورەکانیان بەڕووی کۆچبەراندا داخست و لەو چوارچێوەیەشدا لە سەرەتای ئەم مانگەوە ھەریەک لە وڵاتانی سربیا و سلۆڤینیا سنورەکانیان بەرووی ئەو کۆچبەرانەدا داخست کە ڤیزەی “شنگن” یان پێنییە و دواتریش کرواتیا داخستنی سنورەکانی بەرووی ئەو کۆچبەرانەی لە سنورەکانی یۆنان و مەقدۆنیا گیریان خواردووە راگەیاند کە بەم شێوەیەش رێگەی وڵاتـانی بەلقان بە رووی کۆچبەراندا داخرا.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق