chalack
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
ھێزەکانی پاسەوانی دەریایی ئیتاڵیا ١٤ کۆچبەری نایاساییان لەناو ئاوی دەریای ئیجەدا لە نزیک سنورەکانی یۆنان رزگار کردووە.
لەو ڤیدیۆیەدا کە لەلایەن ھێزەکانی پاسەوانی دەریایی ئیتاڵیاوە بڵاوکراوەتەوە، دیمەنی ئەو کۆچبەرانە بەدی دەکرێت کە لەبارودۆخیکی زۆر دژواردان و بەلەمەکەیان ئاوی تێچووە.
ئەو بەلەمە کە ١٤ کۆچبەری پاکستانی و ئەفغانستانی تێدابووە، لە کەشێکی خراپدا لە نزیک دورگەی (کوش)ی یۆنان بەرێوە بووە.
بەلەمێکی خێرای ھێزەکانی پاسەوانی دەریایی ئیتاڵیا پەی بەو بەلەمە بردووەو سەرجەم سەرنشینەکانی رزگار کردووە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق