مۆسکۆ ھۆشداری دەدات لە پەراوێزخستنی کورد لە کۆبوونەوەی داھاتووی ژنێڤ

chalack

روسیا ھۆشداری دەدات لە پەراوێزخستنی نوێنەرانی کانتۆنەکانی خۆرئاوای کوردستان لە کۆبوونەوەکانی داھاتووی ژنێڤ.
(سێرگی ریابکوڤ) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی روسیا، رایگەیاند: پەراوێزخستنی نوێنەرانی کانتۆنەکانی خۆرئاوای کوردستان لە کۆبوونەوەکانی داھاتووی ژنێڤ، دەبێتە بەربەست بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە سوریا بەرێگایەکی ئاشتییانە.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی روسیا، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە: شکتی کۆبوونەوەکانی رابردووی ژنێڤ و نەگەیشتنی لایەنەکان بەرێگە چارەیەک ھۆکارەکەی بەشداری نەکردنی کورد بووە. (سێرگی ریابکوڤ) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی روسیا نەشیشاردۆتەوە کە پێداگرییەکانی حکومەتی ئەنکەرە لە سەر رێگری کردنی بەشداریکردنی کورد لە کۆنگرەی ژنێڤ-٣ ، زیادەڕۆی بووە، بەڵام بەوتەی ئەو بەرپرسەی باڵایەی روسیا لە کۆبوونەوەکانی داھاتووی ژنێڤ ئەو زیادەڕۆییانی تورکیا تێدەپەرێنێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات