نۆڤاک جۆکۆڤیچ قۆناغی دووەمی مەیامی بەسەرکەوتوویی تێپەراندا

harem

یارییەکانی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی مەیامی بۆ ئاستی کوران بەردەوامە و لە یارییەکی قۆناغی دووەمدا نۆڤاک جۆکۆڤیچ پاڵەوانی دوو ساڵی رابردوو روبەڕوی کیلی ئیدمۆندی بەریتانی بۆوە.

ھەروەک پێشبینی دەکرا نۆڤاک ئاستێکی بەرزنری پێشکەش کرد و ھەوڵەکانی بەرچاوتر بوو بۆ بردنەوەی لە یارییەکەدا ، بۆیە لە کۆمەڵەی یەکەمدا بێ ھیچ ئاستەنگێکی ئەوتۆ توانی سەرکەوتوو بێت و ٦/٣ براوە بێت بۆ کۆمەڵەی دووەم ھەمان سیناریۆ پەیرەو کرا و رەنگی دایەوە ، نۆڤاک ھیچ رێگایەکی بۆ ئیدمۆند نەھێشتبۆوە تا بتوانێت سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و جیاوازیەکە ھاوسەنگ بکاتەوە، بەوەش ئەو کۆمەڵەی ھاوشێوەی ئەنجامی کۆمەڵەی یەکەم واتە ٦/٣ بەسودی پاڵەوانی جیھان نۆڤاکی سربی کۆتایی ھات و یارییەکەی بە ٢ کۆمەڵەی بێ وەڵام بردەوە و گەیشتنی بە قۆناغی سێیەم مسۆگەر کرد 



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات