موسڵ.. وەزیری نەوتی داعش لە ھێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەواندا کوژرا

chalack

لە ئاکامی ھێرشێکی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەدا، وەزیری نەوتی داعش و دوو لە پاسەوانەکانی لە ناوەڕاستی شاری موسل کوژران.
“غەیاس سۆرچی” بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵ-ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ھاوپەیمانان ئۆتۆمبیڵی “وەحید عەلی رەشید سەبعاوی” وەزیری نەوتی داعشی کردە ئامانج و لەکاتی تێپەربوونیدا بەگەڕەکی حەی زوباتی ناوەڕاستی شاری موسڵ و لە ئاکامدا ئەو گەورە تیرۆریستەو دوو لە پاسەوانەکانی کوژران. لە ١٠ی مانگی حوزیرانی ساڵی ٢٠١٤ـەوە تیرۆرستانی داعش شاری موسڵیان داگیرکردووەو لەو کاتەشەوە زنجیرەیەک تاوانی جینۆساید دژ بەمرۆڤایەتی ئەنجامداوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات