سەرۆکی ئەمریکا ستایشی رۆڵی ئەڵمانیا دەکات بەرامبەر کۆچبەران و پشتگیری خۆی بۆ سیاسەتەکانی ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا دووپات دەکاتەوە .
لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا، باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا لەدوای کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا، رایگەیاندووە ئەڵمانیا رۆڵێکی گرنگیی ھەیە لە چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەراندا و بەتایبەت ئەنگێلا مێرکڵ کە بە ووتەی ئۆباما لە لایەنی راستی مێژوودایە و لە رێی سیاسەتەکانیەوە خزمەتی مرۆڤایەتی دەکات، ئۆباما جەختیشکردجۆتەوە لەوی شانازی بە مێرکڵەوە دەکات.
لایخۆشیەوە ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا ئاماژەی داوبەوەی کە ئەڵمانیا دەستبەردای پەیوەندی و ھەماھەنگیەکانی لەگەڵ ئەمریکادا نابێت.
ووتە و پشتگیرییەکانی ئۆباما بۆ مێرکل لە کاتێکدایە کە لەماوەی رابردوودا بەھۆی سیاسەتەکانی لەبارەی قەیرانی کۆچبەرانەوە مێرکڵ روبەروی رەخنەی توند بۆوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق