عەبادی دەستلەکارکێشانەوەکەی وەزیری نەوتی رەتکردەوە

razz

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی عادل عوبدولمەھدی وەزیری نەوتی عێراق رەتدەکاتەوە .
لەوبارەیەوە راوێژکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی وەزیری نەوتی عێراق ، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی عەبدولمەھدی لە پۆستەکەی رەتکردۆتەوە و رێگە ناداد کەسێکی تر بۆ ئەو پۆستە دەست نیشان بکرێت ، ھەر لە بەیاننامەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە کە عەبدولمەھدی سوربونی خۆی لەسەر دەست لەکارکێشانەوەکەی دووپاتکردۆتەوە .
جێی ئاماژە عادل عوبدلمەھدی وەزیری نەوتی عێراق لە رۆژی ٢٤ ی ئازاری ئەمساڵدا بۆ جاری دووەم نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات