ھاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، سەرۆکی تورکیا بەھەڵگیرساندنەوەی شەڕ تاوانبار دەکات، دەشڵێت:”تاسەرکەوتنی یەکجاری لەخەبات بەردەوام دەبین”.
جەمیل بایک ھاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان(کەجەکە) لە دیدارێکدا لەگەڵ کەنالی بی بی سی بەریتانی ڕایگەیاند، حکومەتی تورکیا سورە لەسەر پێشێلکردنی ھەموو مافی کورد، ھاوکات دەیەوێت چۆک بەگەلی کوردو بزوتنەوە شۆڕشگێڕیەکەی دابدات و ھەتا ئەوکاتەی تورکیا بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ گەلی کورد بکات، کوردیش واز لەخەبات ناھێنێت و بەرگری لەخۆی دەکات.
جەمیل بایک، ڕاشیگەیاندووە “لەئێستادا نامانەوێت لە تورکیا جیاببینەوە و دەوڵەتێک دامەزرێنین، نامانەوێت تورکیا دابەش بکەین.
ئێمە دەمانەوێت لە سنوورەکانی تورکیادا بژین بە خۆبەڕێوەبەرێتی خۆمان و بە ئازادی”، وتیشی “خەباتی ئێمە بەردەوام دەبێت تاوەکو مافە بنەڕەتییەکانمان قبووڵ دەکرێن”.
بایک جەختیش دەکاتەوە لەوەی ھێرشەکانی تورکیا وایکردووە کە پەکەکە ئامادەبێت نەک تەنھا لە کوردستان، بەڵکو لە سەرتاسەری تورکیا بجەنگێت”.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق