بڕیارە ئەمڕۆ باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا رەوانەکردنی ٢٥٠ سەرباز و راوێژکاری سوپای وڵاتەکەی بۆ خۆرئاوای کوردستان رابگەیەنێت.
رەوانەکردنی سەربازەکان لە چوارچێوەی ئەو ھاوکارییانەدا دێن کە ئەمریکا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە جەنگی دژی داعشدا پێشکەشی شەڕڤانانی کورد و پێکھێنەرەکانی دیکەی ھێزەکانی سوریای دیموکراتی دەکەن و بەوەش کۆی گشتی سەربازانی ئەمریکا لە خۆرئاوای کوردستان دەگاتە ٣٠٠ سەریاز.
ئاژانسی رۆیتەرزیش بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئۆباما لە شاری ھانۆڤەری ئەڵمانیاوە پلانەکەی سەبارەت بە رەوانەکردنی سەربازەکان روون دەکاتەوە.
بڕیارە ھەر ئەمڕۆش ئۆباما و ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا و دەیڤد کامیرۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و فرانسوا ھۆلاند سەرۆکی فەرنسا و ماتیۆ رینتسی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بەمەبەستی تاووتوێکردنی قەیرانی سوریا و چەند دۆسێیەکی دیکە لە ھانۆڤەر کۆببنەوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق