سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکات .
بەبۆنەی چلەمین ساڵڕۆژی یادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە د.فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی کۆمەڵەکە کردوە و رۆڵی ئەو کۆمەڵەیەی بەرز نرخاندوە لە خەباتی پیشەیی و رزگاریی و دیموکراسیدا ، داوادەکات کە ئەو رێکخراوە خوێندکارییە درێژە بەخەباتی پیشەیی خۆی بدات بۆ چەسپاندنی گیانی لێبوردەیی و دیالۆگ و دروستکردنی پردێکی بەھێزی پەیوەندیی لە نێوان خوێنکاران و مامۆستایاندا .
لە دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار دا ھاتووە ، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان کە لە ساتەوەختێکی ناسک و دژواردا و لە ھەناوی خواست و ویستە راستەقینەکانی خوێندکاران دامەزرا ، رۆڵێکی گرنگی بینییوە لە بزوتنەوەی خوێندکاری و بزوتنەوەی رزگاریخوازو دیموکراسیی گەلەکەماندا و ھاوکات رۆڵێکی بەرچاویشی ھەبووە لە ھوشیارکردنەوەی خوێندکاران و رێبەرایەتیکردنیان بۆ بەگژداچونەوەی ئەو پیلانانەی کە حوکمی دیکتاتۆریی دایدەڕشتن دژی بزوتنەوەی خوێندکاریی لەسەرتاسەری وڵاتمان و بەھا دیموکراسییەکان ، لەوپێناوەشدا قوربانییەکی زۆر و زەوندی پێشکەش کردوە ،بەوەش مێژویەکی پڕ لەسەروەریی تۆمارکردوە .
ئەمڕۆش کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە کاتێکدا جەژنی چل ساڵەی دەگێڕێت ، سەرباری ئەو ھەلومەرجە سەختە نائاساییە دارایی و ئابوریی و ئەمنییانەی کە بەرۆکی گەل و وڵاتی گرتوە ، ئەرکە گرنگە پیشەیی و دیموکراسیی و جەماوەرییەکانتان لە ھەرکات زیاتر و پێویسترە بۆ بەگژاچونەوە ی تێرۆر و فیکری توندڕەویی و توندوتیژیی و ، مامەڵەی دروست لەگەڵ تەنگژەکان و پەرەپێدانی کاروانی دیموکراسیی و سوربون لەسەر دەستەبەرکردنی سیستمێکی خوێندنی ھاوچەرخ .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق