ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوەو رەوتی سەدریش خۆپیشاندان دەکات

helin

بڕیارە ئەمڕۆ لایەنگرانی موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر خۆپیشاندانێکی بەرفراوان دژی دواکەوتنی چاکسازییەکان لە شاری بەغداد ئەنجام بدەن.

خۆپیشاندانەکە لەکاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنێکی گشتگیری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کۆتاییھێنان بەو قەیرانە بەڕێوەبچێت کە بەھۆی دواخستنی دەنگدان لەسەر گۆڕانکارییە وەزارییەکان سەریھەڵداو پەرلەمنتارانیشی کرد بە دوو بەرەوە.

سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە سەرجەم پەرلەمانتاران کرد بەشداری لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا بکەن، بەڵام تائێستا پەرلەمانتارانی مانگرتوو کە ژمارەیان بۆ نزیکەی ١٠٠ پەرلەمانتار کەمبۆتەوە، دان بە رەوایی سەرۆکایەتی جبوریدا نانێن و دەڵێن لەو دانیشتنەی رۆژی ١٤ی مانگ بەڕێوەچوو، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەسەرکارلابراوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات