قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی ناوەختەی خاتوو وەسفیە بەنی وەیس، پرسە نامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات کەتێیدا ھاتووە، بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکارو خانەوادە تێکۆشەرەکەی خاتوو وەسفیە و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و گەلی کورد بەگشتی دەکەین.
خوالێخۆشبوو، وەسفیە بەنی وەیس ھەمیشە پێشمەرگە ئاسا لەسەرەتاکانی ژیانی گەنجییەتیەوە خەباتی بێ وێنەی لەپێناو گەلی کورد کردوە وتا دوا ھەناسەکانی ژیانی لەخەمی گەلی کورد بوو، لە قۆناغە سەختەکاندا ئەرکەکانی بەدڵسۆزیەوە ڕاپەراندووە، لەدەستدانی مایەی خەم و پەژارەیە بۆ ئێمە و تەواوی ھاوسەنگەرانی ویەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وگەلی کورد.
زیاتر لەنیو سەدە تێکۆشان وپێشمەرگایەتی وقارمانیەتی، وەسفیە خان ھاوشانی ھاوسەرەکەی عەلی شامار ژیانی پێشمەرگایەتی کردە مەنزڵگەی خۆی وخەبات کردن لە پێناو بەدیھێنانی ئامانجە ڕەواکانی گەلەکەی ، لەپەروەردگارمان داوایە، گیانی کۆچکردو بە بەھەشتی فراوانی شادبکات، ئارامیی ودڵنەواییش بە ھەموو لایەک ببەخشێت ..
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق