وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستێکی گەورەی لەگەڵ کۆمپانیای حەنرال ئەلیکتریک ئیمزا کرد

chalack

وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای جەنرال ئەلیکتریکی ئەمریکی رێککەوتنێکی گرنگ بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک بۆ پاڵپشتی کردنی تۆڕی کارەبای نیشتمانی عێراق ئیمزا دەکەن. لەوبارەیەوە وەزارەتی نەوت رایگەیاندووە، بەپێی ئەو رێککەوتنە کۆمپانیا ئەمریکییەکە چەند پڕۆژەیەک لە عێراق ئەنجام دەدات کە یەکێک لەو پڕۆژانە توانای بەرھەمھێنانی ٤٠٠ مێگاوات کارەبای دەبێت، بەپێی پڕۆژەکانی تر ژێرخانی ئەو پڕۆژانەی کارەبا کە ئێستا کاردەکەن نۆژەن دەکرێنەوەو ھەوڵیش دەدرێت سوود لە گازی سروشتی وەربگیرێت بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا. وەزارەتی نەوت بەھای رێککەوتنەکەی ئاشکرا نەکردووە، زانیاریشی نەداوە لەبارەی ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانەوە، تەنھا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ماوەی دوو ساڵ دانوستانیان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکە کردووە تا رێککەوتنەکەیان لەگەڵدا ئیمزا کردووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات