ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان “ھەدەپە” ئاشکرایدەکات حکومەتی تورکیا دانوستان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان رەتدەکاتەوە .
سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی دیموکراتی گەلان “ھەدەپە” رایگەیاندووە، لە چەند مانگی رابردوودا بە ئامانجی دووبارە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکوری کوردستان، چەند جارێک پەیوەندی کردووە بە سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە، و ئاشکراشیکردووە کە پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” ئامادەی دانوستان و گفتوگۆیە بەڵام حکومەتی تورکیا لە بنەرەتەوە دانوستان لەگەڵ پەکەکەدا رەتدەکاتەوە .
دەمیرتاش ئاماژەشی داوەبەوەی لە ماوەی رابردوودا حکومەتی تورکیا چەندین تاوانی بەرامبەر ھاووڵاتیانی باکوری کوردستان ئەنجامداوە ھەر بۆیە لە ئێستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوانەکانی حکومەت تورکیان بۆ ئەوەی ئاراستەی دادگای بکەن و بتوانن لەرێی ئەو بەڵگانەوە ھەریەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی تورکیا بدەنە دادگا .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق