وينه ى شارا ئیبراهیم له باوشى ئه م كورا دا ڕوونکردنەوە ده ده ت

bozhin
وينه ى شارا ئیبراهیم له باوشى ئه م كورا دا ڕوونکردنەوە ده ده ت

شارا ئیبراهیم، خانمه‌ پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ئێوارانی ئێن ئاڕتی دوو، له‌ ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام  وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە کە بە سێڵفی گرتویەتی  لەگەڵ هاوسەرەکەی.

ئێوارانی ئێن ئاڕتی دوو، به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌ره‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و هه‌موو ئێوارانێك كاتژمێر شه‌ش پێشكه‌ش ده‌كرێت.

 

لە میانی ڕوونکردنەوەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە ڕێگەی ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی دووەوە بڵاویدەکاتەوە، شارا ئیبراهیم ڕایگەیاند “چەند ڕۆژێکە هەواڵ و چەند وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، گوایە باوکم کرێکارە لە شاری کۆیە و من حاشام لێ کردووە بەهۆی ئەوەی نەدار و هەژار و دەستکورتە،  ئەو وتانەی کە نوسراوە درۆیەکی گەورەیە سەبارەت بە ژیانی تایبەتی من کراوە”.

شارا باس لەوە دەکات کە باوکی لە ساڵی ١٩٣٩ لەدایکبووە و دەڵێت “بەداخێکی زۆر زۆر گەورەوە باوکم لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٠١دا لە سەیرانگای دووکان کارەبا گرتی و کۆچی دوایی کرد و من بەبێ باوکی گەورە بووم و شانازی بە باوکمەوە دەکەم کە پیاوێکی شکۆداری خێزانەکەمان بووە”.

ئەو پێشکەشکارەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە بەو هەواڵە بریندار کراوە و هیوادارە ئەو حاڵەتە بەسەر هاوکار و پێشکەشکارێکی دیکەدا دووبارە نەبێتەوە و دەڵێت “شەرمەزاری بۆ ئەوکەسانە دەمێنێتەوە کە ئەو درۆییەیان بڵاوکردووەتەوە”.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە شارای حاشای لە باوکی کردبێت و باوکی لە ژیاندا ماوە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات