بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست پێ بکاتەوە، ئەندامێکی کوردیش رایگەیاند، ھێشتا فڕاکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ بەغداد نەداوە.
“سەلیم جبوری” سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی فڕاکسیۆنەکان و کوتلە جیاوازەکان رۆژی یەکشەممەی داھاتوویان بۆ دەست پێکردنەوەی دانیشتنەکان دیاریکرد.
لە بەرامبەردا “موسەننا ئەمین” سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئاگاداری ئەوەین ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریداوە رۆژی یەکشەممە کۆببێتەوە، بەڵام تا ئێستا فڕاکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاری بەشداریکردنیان لەو کۆبوونەوەیە نەداوە، لەبەرئەوەی چاوەڕوانی جێبەجێکردنی داواکارییەکانن.
“موسەننا ئەمین” وتیشی، کورد بڕیاری نەداوە بایکۆتی دانیشتنەکان بکات ، بەڵکو بۆ گەڕانەوە بۆ بەغداد پێویستیان بە گرەنتی و متمانەیە، دەبێت بۆ ئەو مەبەستەش چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەن و خۆی راستەوخۆ بچێتە ژێر باری جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کورد.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق