بەم گیراوەیە پێستت و قژت لە گەشە وەستان لەگەرمای هاوین بپارێزە

bozhin
بەم گیراوەیە پێستت و قژت لە گەشە وەستان لەگەرمای هاوین بپارێزە

لە هاویندا بەهۆی پلەی گەرماوە، کەرەستەکانی جوانکاری تایبەت بە وەرزی هاوین تایبەتر بەرهەم دەهێنرێت بۆ پاراستنی پێست لە تیشکی خۆر یاخود قڵیشاندنی، هەربۆیە دەبێت پێست لە وەرزی هاونیدا دەبێت زیاتر، پارێزگاری لێبکرێت ئەویش بەبەکار هێنانی ، خەیار، سپینەی هێلکە.

خەیار دەکرێتە ناو ئامێرێکی کارەباییەوە هەتا بە باشی وورد دەکرێت، دواتر لەگەڵ سپێنەی هێلکەکە تێکەڵ دەکرێت لە روخسار دەدرێت بۆ ماوەی نیو سەعات دەبێت بمێنێتەوە، دواتر بە ئاوی شلەتێن دەموچاوت دەشۆیت، راستەوخۆ هەست بە نەرمی ، و چالاکی پێستت دەکەی، جگە لەوەش سودی خەیارەکە بۆ راگرتنی پلەی گەرمای پێست بەسودە، چەند جارێک ئەم کارە ئەنجام بدە پێستت لە قڵیشان و ووشک بونەوە و تیشکی خۆر دەپارێزیت.                                                                                                                                                                

کێشەی وەستانی گەشەی قژ، بەشێکی زۆری خانمانی تووشی خەمۆکی کردووە، چونکە قژ بەشێکە لە جوانیەکانی خانمان، بەڵام پێویستە پێش ئەوەی چارەسەر بەکاربهێنیت، هۆکاری گەشەنەکردنی قژت بدۆزیتەوە، چونکە ڕەنگە بەهۆی تێکچوونی هۆڕمۆنەکان یان یان بۆماوەیی یان خواردنی ناتەندروستەوە بێت، ئەمەش چارەسەری لای پزیشکە.

 

بەپێی ماڵپەڕی “ jamalouki” ئەم هەنگاوانە یارمەتی گەشەکردنی قژت دەدەن و ڕێگری لە وەستانی گەشەی قژ دەکەن:

 

هەوڵبدە هەموو ڕۆژێک قژەکەت مەشۆ، چونکە زۆر بەکارهێنانی شامپۆ دەبێتە هۆی لەناوبردنی زەیتی سروشتی قژەکەت، بەتایبەتی قژ وشکەکان، هەوڵبدەن هەفتانە سێجار زیاتر قژتان نەشۆن، لەهەمان کاتدا موکەیەفی قژتان لەیاد نەچێت.

 

هەوڵبدە هەفتانە یەکجار ماسکی زەیتی سروشتی بەکاربهێنیت، تا خۆراک و ڤیتامینی پێویست بدەیت بە قژەکەت.

 

هەوڵبدە قژەکەت بە ئاوی سارد بشۆن لە کۆتایدا، لەدوایی بەکارهێنانی موکەەفی قژەکەت، چونکە بەشێداری دەیهێڵێتەوە بریقەداری دەکات.

 

هەوڵبدە زۆر ئاگاداری جۆری خۆراک بیت، چونکە ئەو خۆراکانەی ڤیتامین ئۆمیگا سێ و کانزایان زۆرە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی قژەکەت، وەک چەرەسات و ماسی و گۆشت و هێلکە و میوە و سەوزە.

 

ئەو ڤیتامینانەی دەیکڕیت وەک شەربەت دەیخۆیت زۆر بەسوودە، ئەگەر بێت و تێکەڵی شامپۆکەتی بکەیت و بەکاریبهێنیت.               

ئەگەرئەتەوێت رەنگی  قژت بگۆریت و لە دەست قژێکی مانوو رزگارت ببێت ئەوا چارەسەر هەیە .



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات