پرۆژەی ماستەر پلانی شاری سلێمانی رادەگیرێت و لەکاتی خۆیدا جێبەجێ ناکرێت

chalack

بەھۆی قەیرانی داراییەوە لە ئیستادا پرۆژەی ماستەرپلانی شاری سلێمانی کە لەلایەن شارەوانیەوە جێبەجێ دەکرێت لەسەر ڕووبەری ٤٧٠ کیلۆمەتر دووجا کارەکانی راگیراوەو لەکاتی خۆیدا جێبەجێ ناکرێت.
لەوبارەیەوە “سیروان سەلیم” لە بەشی ماستەر پلانی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: پرۆژەی ماستەر پلانی شاری سلێمانی کە لە ساڵی ٢٠٠٧ پلانی بۆ دانراوە بڕیار بوو بەچەند قۆناغێک جێبەجێ بکرێت تا ساڵی ٢٠٣٥، بەڵام لە ئێستادا بەھۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانی ئەو پرۆژەیە راگیراوە، وتیشی، دوای جێبەجێ کردنی کارەکانی ماستەر پلانەکە لەداھاتوودا بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکرێت موڵکی شارەوانیان بەکارھێناوە بەشێوەیەکی نایاسایی.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات