harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
راوێژکاری ئەڵمانیا نیگەرانی خۆی لەبارەی سیاسەتەکانی تورکیاوە دەردەبرێت، لەپەراوێزی کۆنگرەی لوتکەی مرۆیی جیھانی کە لەئەستەمبوڵ بەسەرپەرشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەرێوەدەچێت.
ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کۆبۆوە و رەخنەی توندی ئاراستەی سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا کرد .
لەدوای کۆبونەوەکەی لەگەڵ ئەردۆغان، مێرکڵ رایگەیاند لەمیانەی کۆبوەنەوەکەدا نیگەرانی خۆی لەبارەی سیاسەتەکانی تورکیا و ھەڵگرتنی پارێزبەندی لە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی تورکیا دەربریوە و ھەروەک جەختیکردۆتەوە لەوەی کە تورکیا پێویستی بە پەرلەمانێکی بەھێز و رژێمی دادپەروەری سەربەخۆ و ئازادی رۆژنامەگەری ھەیە، لە درێژەی ووتەکانیدا مێرکڵ جەختیشیکرۆتەوە لەوەی کە زۆر بە وردی چاودێری رەوشی تورکیا دەکات .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق