chalack
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
حکومەتی عێراق ٨٠ ملیار بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم خەرج دەکات. غەریب پێنجوێنی ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: “بەپشت بەستن بەبەڵێنی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا (٨٠) ملیار دینار بۆ شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٥ خەرج بکرێت.
“غەریب پێنجوێنی” وتیشی: داوایان کردوە ئەو بودجەیە بۆ شایستە داراییەکانی ھەردوو ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ خەرج بکرێت.
بەپێی زانیاریەکانیش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەکی (٢٠) ملیاری پارەی جوتیارانی ساڵی ٢٠١٥ لە لایەن حکومەتی عێراقەوە نێردراوە بۆ ھەرێم، بەجۆرێک (٦) ملیاری بۆ پارێزگای سلێمانی و (٨) ملیاری بۆ پارێزگای ھەولێرو (٦)ملیاری بۆ پارێزگای دھۆک.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق