ئیسپانیا پێشوازی لە یەکەمین کاروانی کۆچبەران کرد

razz

ئیسپانیا پێشوازی لە یەکەمین کاروانی کۆچبەرانی نایاسایی کرد.
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەی یەکێتی ئەوروپا بۆ دووبارە نیشتەجێکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی, وڵاتی ئیسپانیا پێشوازی لە یەکەمین کاروانی کۆچبەران لە وڵاتی یۆنان کرد.
ئەو کۆچبەرانەش لە حەوت پیاو و پێنج ژن و ھەشت منداڵ پێک ھاتبوون و خەڵکی عێراق و سوریان. چاوەڕوانیش دەکرێت ئیسپانیا لەماوەی ئەم مانگەدا پێشوازی لە ژمارەیەکی زیاتری کۆچبەران لە ئیتاڵیاوە بکات.
وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیاش بڵاویکردۆتەوە کە چاوەڕوان دەکرێت ھەشتا و حەوت کۆچبەر لە یۆنانەوە و لە نێوان بیست و چوار بۆ بیست و شەشی ئەم مانگە بگەنە ئیسپانیا و شەست و سێ کۆچبەری دیکەش لە مانگی حوزەیراندا لەو وڵاتە پێشوازییان لێ دەکرێت.
وڵاتی ئیسپانیا قایل بووە بە وەرگرتن و دووبارە نیشتەجێکردنەوەی ھەشت سەد و پەنجا و چوار کۆچبەر لە سوریا و بەشێوەیەکی گشتیش لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوودا ھەزار و چوار سەد و چل و نۆ کۆچبەر وەردەگرێت.

– وەرگرتنی کۆچبەران
– ئیسپانیا پێشوازی لە یەکەمین کاروانی کۆچبەرانی نایاسایی لە یۆنان کرد



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات