ئەمریکا دژی راگەیاندنی سیستەمی فیدراڵی نییە لە خۆرئاوای کوردستان

chalack

ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی رایدەگەیەنێت، ئەمریکا دژی راگەیاندنی سیستەمی فیدڕاڵی لە خۆرئاوای کوردستان نییە.
“ئیلھام ئەحمەد” ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی لەسەردانێکیدا بۆ ئەمریکا رایگەیاند، بەرپرسانی ئەمریکا کوردەکانیان سەرپشک کردووە لەسەر خۆبەڕێوەربەری خۆئاوای کوردستان و دژی ئەو سیستەمە فیدڕالییە نین کە لە خۆرئاوا راگەیاندراوە.
ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی وتیشی، لەسەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا کە تایبەت بووە بەتاوتوێکردنی رەوشی خۆرئاوای کوردستان، لەگەڵ ڕاوێژکاری”باراک ئۆباما “ی سەرۆکی ئەمریکا کۆبونەتەوەو بەئاشکرا ئەوەیان خستۆتەروو، دورخستەوەی کوردەکان لە پڕۆسەی سیاسی، پارچە پارچەبونی سوریای لێدەکەوێتەوە.
لە درێژەی وتەکانیدا “ئیلھام ئەحمەد” ئاشکرایکرد، ئەمریکا کوردەکانی بەھێزێکی کاریگەری سوریا وەسفکردو رایانگەیاندوە، ھەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی کورد بەشداریی کۆبوونەوەکانی ژنێڤ بکات.
لە کۆتایدا ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی ئاماژەی بەوەکرد، بەرپرسانی ئەمریکا ھێرشەکانی سوپای تورکیایان بۆ سەر خۆرئاوای کوردستان بەکارێکی خراپ لەقەڵەمداوە و بەپێویستیان زانیوە تورکیا ھێرشەکانی رابگرێت .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات