چەند ڕێنمایەک کە پێویستە لە وەرزی گەرمادا بگیرێتە بەر

razz

١-خواردنەوەی ئاو بە ڕێژەیەکی باش چونکە گەرمی زۆر دەبێتە ھۆی وشکبوونەوەی جەستە بەتایبەتی بۆ منداڵان ئاو یان شەربەتی پێبدرێت ،دورکەوتنەوە لە خواردنەوانەی خواردنەوە گازیەکان و ئەو خواردنەوانەی کە کافاینیان تێدایە بەتایبەتی قاوە.
٢-پۆشینی جل و بەرگی لۆکە:لۆکە دەبێتە ھۆی فێنکبوونەوەی جەستە و ھەڵمژینی ئارەق ،ھەروەھا لەبەرکردنی پۆشاکی ڕەنگ سپی یان کراوە ئەم ڕەنگانە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی کاریگەری گەرما.
٣-بەجێنەھێشتنی منداڵ لەناو ئوتومبێلدا چونکە پلەی گەرمی ئوتومبێل ھەندێک جار دەگاتە ١٢٠ پلە ئەمەش مەترسی بۆ سەر ژیانی منداڵ دروست دەکات بۆیە نابێت لەناو ئوتومبێلدا دابندرێت بەتایبەت ئەگەر ئوتومبێلەکە لەلای ھەتاوەوە بێت.
٤-کەم کردنەوەی بەکارھێنانی خوێ و بەھارات و شەکر ئەمەنا ھۆکارێکن بۆ زوو تینو بوون .
٥-خۆشتن بە ئاوی شلەتێن دووجار لە ڕۆژێکدا بەیانیان و ئێواران.
٦-بەکارھێنانی دژەخۆر بەتایبەت نیوکاتژمێر پێش چونە دەرەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات