ڤیدیۆى دوای نەمانی زیپكە چۆنیەتی لابردنی ئەو پەڵانەی لەسەر ڕوخسار دروست دەبن

bozhin
ڤیدیۆى دوای نەمانی زیپكە چۆنیەتی لابردنی ئەو پەڵانەی لەسەر ڕوخسار دروست دەبن
بۆ لابردنی پەڵە كە لەسەر پێستی ڕوخسار دەردەكەوێت دەتوانن ماسكی سروشتی ( تێكەڵەی سۆدە و ئاو ) تێكەڵاو بكە و بە گوێچكە پاككەرەوەیەك بیدەن لەو پەڵانەی لەسەر ڕوخسارتە  و خەستی گیراوەكەش بەگوێرەی تۆخی پەڵەكان جیاوازە واتە  ئەگەر پەڵەكانی ڕوخسارت تۆخ بوو ئەوە باشتر وایە ئەو گیراوەیەی دروستی دەكەیت خەست تر بێت لەچاو ئەو گیراوەیەی بۆ ڕوخسارێك دروست بكرێت كە پەڵەكانی كاڵ و كەمبێت ، ئەوەی پێویستە ڕەچاو بكرێت نابێت زیاتر لە دووجار لە هەفتەیكدا ئەم ماسكە بۆ پێست بەكاربهێنرێت بۆ ئەوەی زیان بە پێست نەگەیەنێت .
ماسكی دووەم تەنها یەكارهێنانی لیمۆیە بۆ لابردنی پەڵە و ماسكی سێهەم ئاو و خوێیە ، ڕونكردنەوەی تەواو لەسەر ئەم بابەتە لەم گرتە ڤیدیۆییەوە فێرببە و سوودی لێوەربگرە .

هەڵبژاردنی كرێمی ئەساس بۆ پێست پێویستی بەچەند زانیاریەكە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەكە گونجاو بێت لەوانەش:
1- كاتێك خانمان كرێمی ئەساس بۆ پێست هەڵدەبژێرن پێویستە ڕەنگی ئەساسەكە یەك پلە لەڕەنگی پێستی ڕوخسار تۆختربێت  یان هاوشێوەی ڕەنگی پێست بێت .
2-دوور بكەوەرەوە لە تاقیكردنەوەی ئەساس لەسەر لەپی دەست چونكە لەڕاستیدا ڕەنگی پێستی دەست و ڕوخسار زۆر جیاوازە ،باشتر وایە ئەساسەكە لەسەر پێستی ڕوخسار تاقیبكرێتەوە .
3-كاتێك ئەساسەكە دەدەیت لەپێستی ڕوخسارت بۆ تاقیكردنەوە هەوڵبدە لەشوێنێكدا بیت كە ڕوناكی لێبێت ،بۆ ئەوەی ڕاستی ڕەنگەكە ببینیت.
4-ئەگەر نەتتوانی ڕەنگی گونجاو بۆ پێستی ڕوخسارت بدۆزیتەوە ئەوە هەوڵبدە دوو ڕەنگی ئەساس تێكەڵ بكەیت كە بگونجێت لەگەڵ پێستی ڕوخسارت.

 

 



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات