لەدرێژەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری فەللوجە، ١١ گوندی میحوەری خۆرھەڵاتی شارەکە رزگارکران.
شانەی راگەیاندنی جەنگیی بڵاویکردەوە کە گوندەکان لەلایەن فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵییەوە رزگارکراون و پێشڕەوی یەکە سەربازییەکانیش بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەی زیاتر بەردەوامە.
پێشتر حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو کە داعش لە فەللوجەدا ورەی رووخاوە و بەمنزیکانەش شارەکە لەدەست تیرۆریستان رزگاردەکەن.
لەلایەکی دیکەشەوە ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لەلێدوانێکدا رایگەیاند ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی فەللوجە بە پشتیوانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەپێی ئەو پلانە بەڕێوەدەچێت کە پێشتر بۆی دارێژراوە.
وتیشی، تائێستا حکومەت و فەرماندە ئەمنییەکانی سەرپەرشتیاری ئۆپراسیۆنەکە داوایان لە ئەمریکا نەکردووە ھاوکاری زیاتریان بکات.
کارتەر تەئکیدیشیکردەوە لەوەی واشنتن ئامادەیە ھەموو جۆرە پشتیوانییەک پێشکەشی عێراق بکات بۆئەوەی شارەکە زووتر رزگار بکرێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق