باس بۆ هاوسه ره ن ئایا سێكس له‌كاتی سووری مانگانه‌ تاوانه‌؟

bozhin
باس بۆ هاوسه ره ن ئایا سێكس له‌كاتی سووری مانگانه‌ تاوانه‌؟

باس بۆ هاوسه ره ن ئایا سێكس له‌كاتی سووری مانگانه‌ تاوانه‌؟ هۆرمۆنه‌كان زۆر به‌رزده‌بنه‌وه‌ له‌كاتی سووری مانگانه‌ و ئاره‌زوی جنسی زیاتر ده‌بێت ئایا له‌كاتی سووری مانگانه‌ سێكس ده‌كرێت ؟ ئایا سێكس له‌و كاته‌دا تاوانه‌؟
هه‌ندێ له‌ ئافره‌تان ده‌ڵێن له‌كاتی سووری مانگانه‌ ئاره‌زووی سێكسی زۆر زیاد ده‌كات دوای ته‌واو بوونی نۆرمال ده‌بێته‌وه،‌ بۆیه‌ زۆر ئافره‌ت له‌كاتی سووری مانگانه‌ به‌رده‌وامن له‌ سێكس كردن لێره‌دا پرسیارێك دێته‌ ئاراوه‌، ئایا له‌و كاته‌ سێكس كردن بۆ ته‌ندروستی ئافره‌ت خراپه‌ ؟
به‌لێ له‌كاتی سووری مانگانه‌ سێكس كردن زیان به‌خشه‌ چونكه‌ له‌و كاته‌ گیانی ئافره‌ته‌كه‌ پاك و نوێ ده‌بێته‌وه،‌ له‌ حاله‌تێكه‌ كه‌ ناتوانێ به‌رگری له‌ میكرۆب بكات.
لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ كاتی سووری مانگانه‌ سێكس ده‌كه‌ن له‌ مانگی داهاتوودا ئازاریان زیاتر ده‌بێت له‌ كاتی هاتنی سووره‌كه‌.
ئایا له‌ ئاینی ئیسلاكی سێكس كردن له‌كاتی سووری مانگانه‌ تاوانه‌؟
به‌ڵێ له‌كاتی سووری مانگانه‌ سێكس كردن حه‌رامه‌، له‌قورئانی پیرۆز باس ده‌كات كه‌ له‌كاتی سووری مانگانه‌ سێكس كردن تاوانه‌.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات