ھەستکردن بە برسێتی ھەستکردنێکی ڕاستەقینەیە یان دەرونیە

razz

ئارەزوی زۆری خواردن بەھۆی ھەستکردن بە برسێتیەوە کاتێک لەش پێویستی بە مادەی خۆراکی دەبێت ئەمە کارێکی سروشتی و ئاسایی یە، بەڵام پێویستە برسێتی دەرونی و برسێتی ڕاستەقینە لە یەکتری جیابکرێتەوە.
لە برسێتی ڕاستەقینەدا ئەم نیشانانە ھەیە:
١-ھەست دەکەیت گەدە بەتاڵە و ھەروەھا دەنگێک لە ڕیخۆڵەکانەوە دێت.
٢-نەمانی بیر”تەرکیز”.
٣-ھەستکردن بە سەرئێشە و سەر گێژ خواردن.
٤-زو زو توڕەبوون.
٥-ھەستکردن بە لەرزینی جەستە و بێھێزی.
بەڵام برسێتی دەرونی کە بە ھۆی بێزاری یان قەلەقی یان بونی کێشەوە دەبێت ئەگەر لەم کاتەدا خۆراکیش بخورێت تەنھا دەبێتە ھۆی زیادبوونی کێش و ھەندێک جار ھۆکارە بۆ توشبوون بە نەخۆشی.
بۆڕزگاربوون لە برسێتی دەرونی بەسەر بردنی کاتەکان بە کارکردن یان نوستن لەم کاتەدا گرنگە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات