سامان گەرمیانی: چاوەڕێی وەڵامی پارتی دەکەین

harem

سامان گەرمیانی ئەندامی وەفدی ھاوبەشی “ی.ن.ک” و بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، چاوەڕێی وەڵامی پارتی دەکەن.

سامان گەرمیانی ئەوەشیخستەڕوو کە پارتی وەڵامی خۆی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵیاندا خستۆتە دوای کۆتاییھاتنی ئەو زنجیرە سەردانەی کە وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕان بۆلای پارتە سیاسییەکان ئەنجامی دەدەن.

ھاوکات جەختیشیکردەوە لەسەر گرنگی بەشداریکردنی سەرجەم لایەنەکان لەچارەسەرکردنی ئەو کێشانەی رووبەڕووی ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات