‌ بەكەمترین ماوە زیپكە بە ڕوخسارتەوە مەهێڵە

bozhin
‌ بەكەمترین ماوە زیپكە بە ڕوخسارتەوە مەهێڵە

‌ بەكەمترین ماوە زیپكە بە ڕوخسارتەوە مەهێڵە

سیر وەك یەكێك لە خۆراكە بۆن تیژەكان كەم كەس هەیە ئارەزووی خواردنی بكات ، بەڵام نهێنی جادووی لەم خۆراكەدا هەیە كە دژە هەوكردنێكی زۆر بەهێزە و دەتوانرێت لە جیاتی دەرمانی هەوكردن بەكاربهێنرێت .
ئەو ئاوەی لە ناو سیردا هەیە دژایەتی هەوكردن و میكرۆبەكان دەكات ، لەبەر ئەوە ( فۆح دوكای ) كە یەكێكە لەو خانمانەی شارەزای هەیە لە بواری جوانكاریدا لە بابەتێكدا كە لە پێگەی (دەیلی مەیل ) بڵاویكردۆتەوە  ڕێنمووی كچان و كوڕان دەكات كە سیر بۆ چارەسەری زیپكەكانی  ڕوخساریان بەكاربهێنن و تەنها بە شەو و ڕۆژێك چارەسەری زیپكەكانیان دەكات .
ئەم خانمە چۆنیەتی بەكارهێنانی سیری بۆ چارەسەری زیپكە ڕونكردتەوە و دەڵێت ( یەك دەنك سیر بكە بە دوو كەرتەوە و یەكێك لە كەرتەكانی بهێنە بە  شوێنی زیپكەكەی بە ڕوخسارتەوەیە و دەتوانیت ئەم كارە شەو پێش نوستن ئەنجامی بدەیت و كاتێك بەیانی لە خەو هەڵدەستیت ڕوخسارت زیپكەكەی پێوە نەماوە )
لەگەڵ ئەم توانا بەهێزەی سیر بۆ چارەسەری زیپكەكان بەڵام دوكایدەڵێت (  ئەگەر یەكێك جۆری پێستی هەستیار بوو ئەوە پێویستە كاتێك سیرەكە دەدات لە ڕوخساری ئەگەر هەستی بە سوتانەوە و خورو سوررببونەوەی ڕوخساری كرد ئەوە ڕاستەوخۆ ڕوخساری بە ئاوی سارد بیشوات و جارێكی دیكە سیر بۆ چارەسەری زیپكەی ڕوخساری بەكارنەهێنێت) .


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات