پێنتاگۆن پێشوازی لە ئازادکردنەوەی فەللوجە دەکات

helin

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن پێشوازی لەسەرکەوتنی ھێزە عێراقیەکان دەکات لە ئازادکردنەوەی فەللوجەو ھوشداری دەدات کە سەقامگیربوونی ئەو شارە کاتی زیاتری دەوێت .

“جیف دەیڤیس” وتەبێژی پێنتاگۆن لەلیدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، بەھۆی نزیکی لەبەغدادی پایتەخت ، کۆنترۆڵکردنەوەی شاری فەللوجە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر باشترکردنی ئاسایشی بەغداد.

وتەبێژی پێنتاگۆن ئاماژەی بەوەشکرد ، ماوەی زیاتر لەیەک ساڵە داعش سەرکەوتنی ستراتیژی لەعێراق بەدەست نەھێناوەو لە راستیدا ئەوان پانتایی زەویەکی زۆریان لە دەستداوەو لابردنی ئەو ھەموو مین و بۆمبە چَیندراوانە گرفتێکی گەورە دەبێت بۆ ھێزەکانی عێراق و سەقامگیری ئاسایش لە فەللوجە کاتی زیاتر پێویست دەبێت . 



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات