نیکۆلاس سارکۆزی: تورکیا لەنەخشەی نوێی یەکێتی ئەوروپادا جێگەی نابێتەوە

helin

سەرۆکی پێشووی فەرەنسا دەڵێت، تورکیا لەنەخشەی نوێی یەکێتی ئەوروپادا جێگەی نابێتەوە.

“نیکۆلاس سارکۆزی”سەرۆکی پێشووی فەرەنسا رایگەیاند، بەئەندامبونی تورکیا لەیەکێتی ئەوروپا پێویستی بەگفتوگۆ نییە، و چوونە ناوەوەی ئەو وڵاتەش بۆ یەکێتییەکە بەکارێکی نەگونجاو وەسف دەکات . 

“نیکۆلاس سارکۆزی” وتیشی، دوای جیابوونەوەی بەریتانیا، بەمەبەستی پاراستنی سنورەکانی، یەکێتی ئەوروپا پێویستی بە سەرکردایەتییەکەی نوێ و بیری نوێ ھەیە، بەتایبەت بۆ وەرگرتنی ئەندام لەیەکێتییەکەدا.

سەرۆکی پێشووی فەرەنسا ئاشکراشیکرد، بەھۆی جیاوازییەکانیانەوە، تورکیا لەناو یەکێتـی ئەوروپا جێگەی نابێتەوە، ھەروەھا لەدوای چوونە دەرەوەی بەریتانیاش، ئەوروپا رەوشی ئابورییەکەی روو لەخراپ بوون دەکات. 

لەدرێژەی وتەکانیدا، سارکۆزی بەمەبەستی رووبەرووبوونەوەی قەیرانی کۆچبەران، داوای پێداچوونەوە بەناوچەی “شنگن” دەکات و دەشڵیت، یەکێتی ئەوروپا پێویستی بەچاکسازییەکی بنەڕەتی ھەیە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات