عەبدولواحید محەمەد: وتەبێژی حکومەت دڵنیایی کردینەوە کە دەستکاری موچەی وەزارەتی پەروەردە ناکرێت بەڵام بەڵێنەکان وادەرنەچون

harem

وەزارەتی دارایی دەستکاری ریزبەندی خشتەی دابەشکردنی موچەی کردوە و وەزارەتی پەروەدی خستۆتە ریزبەندی دواوە، ئەندامێکی یەکێتی مامۆستایانیش دەڵێت، دەبوایە وەزارەتی دارایی لەسەر خشتەی پێشوتر بەردەوام بوایە و موچەی مامۆستایانی دوانەخستایە.

“عەبدولواحید محەمەد حاجی”ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە( کوردسات نیوز)ی راگەیاند،دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دەستکاریکردنی ریزبەندیی دابەشکردنی موچەی پەروەردە، سەردانی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردوە و وتەبێژی حکومەت دڵنیای کردونەتەوە کە دەستکاری موچەی وەزارەتی پەروەردە ناکرێت، بەڵام بە پێی بەڵێنەکان کاریان نەکردووە. 

“عەبدولواحید محەمەد “وتیشی، لەگەڵ وەزیری پەروەردە گفتوگۆیان کردوە و بەیەکەوە ھەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی بۆ مانگەکانی تر موچەی پەروەردە دوانەخرێت، چونکە مانگی ئەیلول دەوام دەست پێدەکاتەوە و ئەو کاتە چۆن بەڵێن بە مامۆستایان دەدەن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات